دوو چالاکڤانی کەشتییەکەی حەنزەلە ئازاد کران

تان سافی و رۆبێرت مارتین هاوڵاتیانی ئوسترالیا کە لە کەشتییەکەی حەنزەلە لە لایەن رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەستبەسەر کرابوون ئازاد کران.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دوو چالاکڤانی دیکەی کەشتیەکەی حەنزەلەی ئازاد کرد.
بە پێی راگەیەندراوی ناوەندی یاسایی عەدالە، لە کۆی ١٤ کەسی دیکە ٧یان بۆ دیپۆرتکردن ڕەوانەی فڕۆکەخانە کراون.
هەروەها باس لەوە کرا، چالاکڤانەکان ٤ ڕۆژە بەردەوامن لە مانگرتن لە خواردن بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر دەستبەسەرکردنی نایاسایی و مەرجەکانی خراپی زیندانەکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٠ هەزار و ٣٣٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٧ هەزار و ٦٤٣ کەس.
لە ئاسمانەوە هاوکاری تەنها ٥ بارهەڵگر بۆ غەززەی کە ڕۆژانە پێویستی بە ٨٠٠ بارهەڵگر هاوکاری هەیە، کرا و ئەمەش ناڕەزایەتی لێکەوتەوە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی دەستبەجێ بچێتەوە سەر دانوستانەکان لە ئەگەری گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان و کۆتایی هاتنی قەیرانی مرۆیی و برسێتی لە غەززە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵمەتی ئەمریکا، فەڕەنسا و چەند وڵاتی دیکەی ڕۆژئاوایی بۆ دووپاتکردنەوەی تۆمەتە بێ بنەما و گاڵتەجارەکانیان لە دژی ئێرانی بە دیترهاوێژیی ئاشکرا و هەوڵ بۆ بەچەواشيبردنی ڕای گشتی لە گرینگترین پرسی ڕۆژ، واتە کۆمەڵکوژیی فەلەستینییەکان زانی و ئیدانەی کرد.